Smiley face
Smiley face
Smiley face

یه‌کێتى: سکاڵامان له‌سه‌ر ته‌زویرکردن له‌ هه‌ولێر و دهۆک و موسڵ تۆمار کردوه‌

2018-05-16 17:32:44



ڕۆژنیوز - هه‌ولێر 


سه‌عدى پیره‌ وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر ته‌زویرکردن له‌ هه‌ولێر و دهۆک موسڵ سکاڵامان تۆمار کردوه‌، باسى له‌وه‌ش کرد، هه‌ندێک لایه‌ن به‌شدارى هه‌ڵبژاردنیان له‌ که‌رکوک نه‌کردوه‌ و فرمێسکى تیمساحى ده‌ڕێژن.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ شارى هه‌ولێر، سه‌عدى پیره‌، وته‌بێژى مه‌کته‌یى سیاسى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌نجامدا.


سه‌عدی پیره‌ له‌ کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا وتى: هه‌ندێ لایه‌ن به‌شداریان نه‌کردوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن له‌ که‌رکوک، به‌ڵام فرمێسکی تیمساحی ده‌ڕێژن، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێک ڕه‌خنه‌ی هه‌یه‌ ده‌توانێ‌ سکاڵا تۆمار بکات بۆ ئه‌وه‌ی کۆمسیۆن به‌داواداچونی بۆ بکات و یه‌کێتیش ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ر کارێک.


ڕاشیگه‌یاند: له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگی یه‌کێتی له‌ ناوچه‌کانی هه‌ولێر، دهۆک، موسڵ به‌ به‌راورد به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو که‌میکردوه‌، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵی ته‌زویرانه‌شی له‌و ناوچانه‌ دراوه‌ له‌ڕێی سکاڵاوه‌ پێشکه‌شی کۆمسیۆنمان کردوه‌ و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامین و به‌ ته‌ئکید ئه‌نجامیشی ده‌بێت.


سه‌عدى پیره‌ باسى له‌وه‌ش کرد: پێشتر یه‌کێتی خاوه‌نی 49 کورسی په‌رله‌مان بوو، دواتر هاتوه‌ته‌ سه‌ر 18 کورسی، به‌ڵام هیچ جارێک ئه‌و هه‌ڵایه‌مان دروست نه‌کردوه‌، به‌ڵکو سکاڵا تۆمارکراوه‌.


به‌ وته‌ى پیره‌، مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیتی ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان دابنیشێت سه‌باره‌ت به‌ پشێوی شه‌وی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردن و "ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت شتی له‌و شێوه‌یه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌".


وته‌بێژی یه‌کێتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پۆستی سه‌رۆک کۆمار به‌ هه‌موومان هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ کورد بێت و له‌نێو کوردیش به‌ ڕێکه‌وتنی لایه‌نه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ یه‌کێتی بێت.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin