Smiley face
Smiley face
Smiley face

سبەینێ دانیشتنی دادگایی یوکسەکداغ بەڕێوەدەچێت

2018-05-16 15:04:23



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

دانیشتنی دادگایی فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی زیندانکراوی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، سبەینێ بەڕێوەدەچێت.

 

بریارە سبەی سەرلەبەیانیی کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەک، لەزیندانی سینجان و لەلایەن دادگای سزای قورسی ئەنقەرەوە دانیشتنی دادگایی یوکسەکداغ بەڕێوەدەچێت.

 

لەو بارەیەوە ئایشە ئاجار باشاران، پەرلەمانتاری هەدەپە دەڵێت، کە هەرچەند پەرلەمانتارێتیی یوکسەکداغ لێی سەندراوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا یوکسەکداغ بەشێکە لە تێکۆشانی هەدەپە، یوکسەکداغ لە زیندانیشدا بەردەوام بووە لە تێکۆشان و بووە بە دەنگی ژنانی زیندانی.

 

باشاران وتیشی سبەینێ لە دانیشتنەکەدا ئامادە دەبێت.

 

فیگەن یوکسەکداغ ماوەی ١٨ مانگە لەلایەن حکومەتی ئاکەپەوە زیندانکراوە و لەو ماوەیەوشدا مافی پەرلەمانتارێتی لێسەندراوەتەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin