Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە کوژرانی ١٧ کۆنترا و سەربازی تورکی لە باشور و باکور ڕاگەیاند

2018-05-14 16:00:41



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

هەپەگە ڕایگەیاند، کە لە ئەنجامی چالاکیی گەریلادا لە باکور و باشوری کوردستان ١٧ کۆنترا گەریلا و سەربازی سوپای تورک کوژراون.

 

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە چالاکییەکانی ئەم دواییەیان بڵاوکردەوە.

 

چالاکییەکانی باشوری کوردستان

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگریی لە ١٣ی ئایارکاتژمێر ٩:٥٠ خولەک دژ بە سوپای کۆماری تورکی داگیرکەر چالاکییان لە گردی سیرۆ-ی گوندی بەرمیزە لە باشوری کوردستان، چالاکییەکی تەقینەوەیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا سەربازێکی دووژمن کوژرا".

 

هەروەها، هاتووە:"هەر لەو ڕۆژەدا کاتژمێر ١٠:٠٠ گەریلاکانی یەژاستار لە لیلکان چالاکییەکیان ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا سەربازێکی دووژمن کوژرا".

 

ئەوەش هاتووە:"کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی هەمان ڕۆژ هێزەکانمان دژی سوپای کۆماری تورکی داگیرکەر چالاکییەکی تەقینەوەیان ئەنجامدا لە گردی لیلکان و زەڕبەی گرانیان لە دووژمن دا، بەڵام ژمارەی بریندار و کوژراو نەزاندرا".

 

لە بەردەوامیی چالاکییەکانی ١٣ی ئایار-دا هاتووە:"کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەک هێزەکانمان لە ناوچەی تەپی خودێ لە ناوچەی بارزان-ی باشوری کوردستان لە سوپای داگیرکەریان دا، لە ئەنجامدا نۆ سەرباز کوژران، کاتژمێر ٨:٤٠ خولەکی شەویش گەریلاکانی یەژاستار لەسەر گردی بایراق لە ناوچەی بارزان چالاکییەکی دیکەیان ئەنجامدا و تیایدا سەربازێکی دووژمن کوژرا".

 

چالاکییەکانی باکوری کوردستان

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە، ڕۆژی ١٠ی ئایار کۆنترا گەریلایەکیان بەناوی (قادر ئەسڵان)، بە سزای خۆی گەیاندووە، کە دەستی لە شەهیدکردنی چەند گەریلایەکدا هەبووە.

 

هەروەها، هاتووە:"ڕۆژی ١٢ی گوڵان، کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەک هێزەکانمان لە خاڵێکی پشکنینی سوپای کۆماری تورکیان دا لەسەر رێگای ئامەد و چەولیک و لە ئەنجامدا دوو سەربازی دووژمن کوژران".

 

لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە:"ڕۆژی ٩ی ئایار، کاتژمێر ٧:٣٠ خولەک هێزەکانمان لەنێوان ناوچەی لجێ و هێننێ، چلاکییەکیان دژی یەکینەیەکی دووژمن ئەنجامدا و لەو چالاکییەشدا دوو سەرباز کوژران و دوانی دیکەش برینداربوون".

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin