Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆمسیۆن: تا ئێستا ده‌نگی ژماره‌یه‌ک سندوقی هه‌ولێر نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ به‌غدا

2018-05-14 09:57:53



 ڕۆژنیوز - هه‌ولێر


به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق، ده‌ڵێت، سکاڵایه‌کى زۆرى لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانمان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، باس له‌وه‌ش ده‌کات، تاوه‌کو ئێستا ده‌نگی ژماره‌یه‌ک سندوقی هه‌ولێر نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ به‌غدا.


ڕۆژی ١٢ى ئه‌م مانگه‌ ده‌نگدانی گشتی بۆ په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، ڕێژه‌ی به‌شداریکردنیش له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق ٤٤.٥% بوو، به‌ڵام زۆرینه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌ ئه‌نجامى ده‌نگه‌کان ناڕازیین و ڕەتیدەکەنەوە.


عه‌لی قادر، به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له‌ لێدوانێکی تایبه‌ت به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی هه‌ندێک کێشه‌ی ته‌کنیکییه‌وه‌، تاوه‌کو ئێستا ده‌نگی ژماره‌یه‌ک سندوقی سنوری پارێزگای هه‌ولێر نه‌گه‌یشتۆته‌ ناوه‌ندی سه‌ره‌کی کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان له‌ شاری به‌غدا.

 

 

له‌باره‌ی ژماره‌ی ساکاڵای لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانیشه‌وه‌ عه‌لی قادر وتی: ژماره‌یه‌کی زۆری سکاڵای لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، که‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌که‌ تۆماریان کردوه‌، له‌ ئاینده‌دا کار له‌سه‌ر ئه‌و سکاڵایانه‌ ده‌که‌ین.


له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانیشه‌وه‌، ئه‌و به‌رپرسه‌ی لقى هه‌ولێرى کۆمسیۆن، وتى: "ئه‌مه‌ یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنه‌ که‌ به‌م شێوه‌یه‌ و به‌ سه‌رکه‌وتوویی به‌ڕێوه‌بچێت".

 

ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin