Smiley face
Smiley face
Smiley face

ساڵیادی بۆردوومانی قەڵادزێ کرایەوە.. بەوێنە

2018-04-24 11:41:44



ڕۆژنیوز - محەمەد حەسەن

 

ساڵیادی بۆردوومانی شارۆچکەی قەڵادزێی سەربە ئیدارەی ڕاپەڕین، بە مەراسیمێک لە شارۆچکەکە کرایەوە.

 

ئەمڕۆ بەبەشداری هاوڵاتیان و نوێنەری بەشێک لەلایەنە سیاسییەکان، لەسەر مەزاری شەهیدان لە قەڵادزێ یادی ٤٤ ساڵەی بۆردوومانی شارۆچکەکە بەبی وتاری هیچ حزبێک کرایەوە.

 

لە مەراسیمەکەدا تاجە گوڵینە لە سەر مۆنۆمێنتی شەهیدان دانرا، هەروەها گروپی شاخەوانی سەردەشت بە پێ لە شاری سەردەشتی سەربە پارێزگای ورمێ-ی ڕۆژهەلاتی کوردستانەوە، وەک وەفایەک بۆ شەهیدانی قەڵادزێ لە مەراسیمەکەدا بەشداریان کرد.

 

سەلام عەبدوڵا، کانددیدی لیستی ١٢٠ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، کە لە مەراسیمەکەدا ئامادەبوو، بۆ ڕۆژنیوز دواو، وتی: ئەو وڵاتانەی کوردیان بەسەردا دابەشکراوە بە هەموو شێوەیەک هەوڵی لە ناوبردنی کوردیان داوە، بەڵام گەلی کورد بە بەرخۆدان و خۆڕاگری خۆی توانیویەتی خۆی لە سەر پێ بهێڵیتەوە و پاریزگاری لە هەبوون و ناسنامەی خۆی بکات.

 

 

سەلام وتیشی: ئەوەی لە ١٩٧٤ لە قەڵادزێ ڕوویدا، ئەمڕۆ هەمان پلان و گەلەکۆمە لە سەر گەلی کورد بەردەوامە، نابی گەلی کورد عەفرین لە بیربکات، ئەمڕۆ تورکیا نیازی هەیە باشوریش داگیربکات، بۆیە دەبێت هۆشیاربین، بۆئەوەش یەکێتی نەتەوەیی گرنگە و هەموو کورد چاوی لەوەیە.

 

٤٤ ساڵ لەمەوبەر و ڕێکەوتی ٢٤-٤-١٩٧٤ چەند فڕۆکەیەکی ڕژێمی بەعسی عێراق، بوردومانی شارۆچکەی قەڵادزێ و بەتایبەتی زانکۆی قەڵادزێیان کرد، بەهۆیەوە ٤٦٧ هاوڵاتی شەهید و برینداربوون، کە بەشێکیان خوێندکار و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی بوون، چونکە ئەوکات بەهۆی فشارەکانی حکومەتەوە زانکۆکەیان گواستبووەوە بۆ قەڵادزێ.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin