Smiley face
Smiley face
Smiley face

نەخۆشیی لەشمانی لە ناو ئاوارە عەفرینییەکاندا بڵاودەبێتەوە

2018-04-24 10:11:20



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

سەدان ئاوارەی عەفرینی کە لە کامپی بەرخۆدانی شەهبا و کامپەکانی دەوروبەری جێگربوون تووشی نەخۆشیی پێستیی "لەشمانی" بوون، بەڕێوبەرانی مانگی سووری کورد بانگەوازیی هاوکاریی دەکەن بۆ ئەو نەخۆشانە.

 

سەدان هەزار هاوڵاتیی عەفرین بەهۆی داگیرکارییەکانی حکومەتی تورکەوە لە شارەکەیان ئاوارەبوون و چوونەتە شەهبا، ئەو هاوڵاتیانە بێبەشن لە سەرەتاییترین مافەکانی ژیان و ڕۆژ لەدوای رۆژ هەڕەشە و مەترسیی زیاتر ڕوویان تێدەکات، لەم دواییانەدا سەدان هاوڵاتی تووشی نەخۆشی لەشمانی بوون.

 

لە ئێستادا نەخۆشییەکانی لەشمانی و سیل ڕوویان کردووەتە ئاوارەکانی عەفرین و ژیانیانی ڕووبەڕووی مەترسیی گەورە کردووەتەوە، ئەندامانی مانگی سووری کوردی، پزیشکەکان و بەڕێوبەرانی کامپی بەرخۆدان نیگەرانی دۆخیی تەندروستیی هاوڵاتیانن و بانگەوازیی هاوکاریی بەپەلە دەکەن بۆ نەخۆشەکان.

 

سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی تیمە تەندروستییەکانی کامپی بەرخۆدان لە شەهبا و گوندەکانی دەوروبەری، دۆخی تەندروستی هاوڵاتیان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپتردەبێت، چونکە دەرفەت و کەرەستە و شوێنی پێویست بۆ پێڕاگەیشتن بەو نەخۆشانەیان نییە.

 

نەخۆشیی لەشمانی یەکێک لەو نەخۆشییانەیە، کە لەم دواییانەدا بە فراوانی لە ناو ئاوارە عەفرینییەکاندا دەبیندرێت، ئەو نەخۆشییە، نەخۆشییەکی پێستە، کە لە ڕێگای مێش و مێشلەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin