Smiley face
Smiley face
Smiley face

پلەکانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەکات

2018-04-24 08:31:23



ڕۆژنیوز - ڕۆزە محەمەد

 

بە بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دادەبەزێت، بەڵام باران نابارێت.

 

بەپێی پێشبینیەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بە بەراورد بە دوێنێ، پلەکانی گەرمی نزمتر دەبێت و بارانیش نابارێت.

 

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆی هەر چوار پارێزگاکە بەهۆی کاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی تورکیا بەمشێوەیە:

 

لە پارێزگای هەولێر، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بە جۆرێک کە بەرزترین پلەی گەرما ٢٣ پلە و نزمترینیش ١٣ پلە دەبێت و مەودای بینین تەنها ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

 

لە پارێزگای سلێمانیش، بەهەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەواکەی بە بەراورد بە هەولێر ساردترە، بە جۆرێک کە بەرزترین پلە ٢٠ پلەیە و نزمترینیش ١٠ پلەیە.

 

هەروەها پارێزگای دهۆکیش ئاسمانی ساماڵە، بەهۆی هاوسنوری لەگەڵ باکوری کوردستان و زۆری ناوچەی شاخاوی پلەکانی گەرمای نزمترە بە جۆرێک پلەکانی لەنێوان ١١-٢٢ پلەدایە.

 

هەرچی پارێزگای کەرکوکیشە، ئاسمان ساماڵە، پلەکانی گەرمی ١٤ - ٢٤ پلە دەبێت.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin