Smiley face
Smiley face
Smiley face

هێرشێک لە کەنەدا ٢٥ قوربانی لێکەوتەوە

2018-04-24 08:19:43



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر هاوڵاتیان، لە شاری تۆرنتۆی کەنەدا ١٠ هاوڵاتی کوژران و ١٥ی دیکەش برینداربوون.

 

شەوی ڕابردوو، هێرشکەرێک بە پاس خۆی بە جەماوەری خەڵکدا کێشا و لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە هاوڵاتیان بوونە قوربانی.

 

پۆلیس هێرشکەرەکەی دەستگیرکردووە و ڕایگەیاندوە، کە گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بە ناوی ئەلەک میناسیانە.

 

پۆلیس هەروەها ڕایگەیاندووە، کە هێرشەکە بە ئەنقەست ئەنجادراوە، بەڵام هێشتا دڵنیا نین کە هۆکارەکەی چ بووە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin