Smiley face
Smiley face
Smiley face

داوا دەكرێت پەرلەمانتارە نوێیەكان ڕووبەڕووی داگیركاریی توركیا ببنەوە

2018-04-24 08:15:13



ڕۆژنیوز – سلێمانی

 

بەشێك لە شارەزایانی بواری ڕامیاری، ئاماژە بەوەدەكەن، كە هاتنەناوەوەی توركیا بۆ هەرێمی كوردستان بە ڕەزامەندی پارتی دیموكراتی كوردستان و حكومەتی هەرێمە، بۆیە پێویستە ئەو كاندیدانەی کە دەچنە بەغدا، كار بۆ دەركردنی سوپای توركیا بكەن لە خاکی هەرێمی کوردستان.

 

سوپاری توركیا لە دەڤەری باڵەكایەتی دەیان كیلۆمەتر خاكی باشوری كوردستانی داگیركردووە و چەندین گوندی داگیركردووە، بەردەوامیش لە پێشڕەوی زیاتردان.

 

شێركۆ حەمەئەمین، پەرلەمانتاری پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، بە ڕۆژنیوزی وت:" ئەم گروپەی كە حوكمڕانی كوردستان دەكەن، بە تەواوی تەسلیمی ئەجێندای دەوڵەتی توركیا بوون، بۆیە توركیا بەبێ گوێدان بە سەروەری خاكی هەرێم و یاساكان دێتە ناو خاكی هەرێم".

 

 

وتیشی:"ئەركی هەموو نوێنەرانە لە ئاستی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  و ئەنجومەنی وەزیران، فشار بخەنە سەر توركیا، چونكە ئەمە پێشەلكاری یاسا نێودەوڵەتییەكانە، گرنگە كە كاندیدەكان جیاواز لە بیروبۆچوونی حیزبەكان، ناوەند بەكاربهێنن بۆ فشارێكی بەهێز، تا توركیا كۆتایی بە ئەم پێشێلكارییانە بهێنێت".

 

هەروەها، ئەركان ڕەئوف، مامۆستای زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، لەسەر هەمان بابەت بە ڕۆژنیوزی وت:"عێراق خاوەن سیادەی تایبت بەخۆیەتی و هاتنە ناوەوەی هەر هێزێكی تر لە ڕووی دەستوورییەوە پێشەلكارییە، بۆیە ئەركی پەرلەمانتارانە كە لە ڕێگای ڕێكارە یاساییەكانەوە و یاسا نێودەوڵەتییەكانەوە سکاڵا لە توركیا بكەن، لە هەمانكاتدا فشار بخرێتە سەر حكومەتی عێراقی، بۆ ئەوەی بەئەركی خۆی هەستێت".

 

 

ناوبراو ڕەشبین بوو بەرامبەر ئەوەی كە دەسەڵاتی كوردی ڕێگری لە هاتنەناوەوەی سوپای توركیا بكات و وتی:"نەك ڕێگری ناكەن، بەڵكو پێشڕەوی دەوڵەتان دەكەن تا بێنە ناو خاكی هەرێمەوە، توركیا هەرێمی كوردستان وەك سەرچاوەیەكی داهاتی خۆی دەبینێت، پارتیش هاتنەناوەوەی توركیا بە بەرژەوەندی مانەوەی بنەماڵەی بارزانی دەبینێت".

 

هەر لەسەر هەمان بابەت، بەهرۆز عەلی، كە مامۆستای زانكۆیە و كاندیدی بزووتنەوەی گۆڕانە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ڕۆژنیوزی ڕایگەیاند، كە ئەگەر ئەوان بڕۆتنە پەرلەمان، كار بۆ دەركردنی سوپای توركیا لە هەرێمی كوردستان دەكەن، چونكە ئەوە كارنامەی سیاسیی بزووتنەوەی گۆڕانیشە.

 

 

وتیشی:"دەستتێوەردانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان بە پێشەلكاری گەورە دادەنرێت، كە بەپێی دەستووری عێراقی دەتوانین بەر بەو پێشەلكارییانە بگرین و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان ئەو بەزاندنانە ڕابگرین".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin