Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئێران چوار زیندانیکراوی کوردی لەسێدارەدا

2018-04-23 17:55:31



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

حکومەتی ئێران، چوار زیندانیکراوی دیکەی کوردی لە زیندانی ورمێ لەسێدارەدا.

 

بەپێی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، چوار زیندانیکراوی کورد، کە تۆمەتباربوون بە کوشتنی بەئەنقەست، لە ژوورە گشتییەکانی زیندانی ورمێ-وە گواستراونەتەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان و دواتر لەسێدارەدراون.

 

کۆمەڵەکە ناوناسنامەی ئەو چوار کەسەی بەمشێوەیە بڵاوکردووەتەوە: تەیب شێخ نژاد موکری، خەڵکی پیرانشار و دانیشتووی شنۆ، قادر محەمەد حەسەن، دانیشتووی بۆکان، ئیسلام ڕەشیدی، دانیشتووی شاری ورمێ، یەدوڵا سەمەدی، دانیشتووی ورمێ.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin