Smiley face
Smiley face
Smiley face

داعش هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كات

2018-04-23 17:23:06



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

چەتەکانی داعش هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كەن و ڕایده‌گه‌یه‌نن، کە هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر ناوه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردن.

 

دوێنێ، ئه‌بو حه‌سه‌ن ئه‌لموهاجرین، وته‌بێژی چەتەکانی داعش، لە تۆمارێكی ده‌نگیدا، کە له تۆڕی کۆمەڵایەتیی‌ تێلیگرام بڵاویكردووەتە‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرد، كه‌ بڕیاره‌ له‌ ١٢ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.

 

وتەبێژی چەتەکانی داعش، لە پەیامەکەدا، وتوویەتی:"با سووننه‌‌كان خۆیان به‌دوور بگرن له‌ ناوه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردن، چونكه‌ ناوه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردن و ئه‌وانه‌ی تێیدان ده‌كه‌ینه‌ ئامانج".

 

له‌ ژماره‌ی ڕۆژی ٢٠ی نیسانی هه‌فته‌نامه‌ی ئه‌لنه‌با-ی داعشیشدا، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی هاوشێوه‌ كرابوو، هه‌فته‌نامه‌كه‌ ئاشكرایكردبوو كه‌ كاندید، به‌رپرس، ده‌نگده‌ر و هه‌ر كه‌سێك كه‌ به‌شداریبكات له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، وه‌ك دوژمن سه‌یری ده‌كرێت.

 

له‌ دوای ئه‌یلولی ٢٠١٧ كه‌ ڕه‌قەی پایته‌ختی داعش له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات-قه‌سه‌ده‌ و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل-یه‌په‌گه‌ ڕزگاركرا، یه‌كه‌مین جاره‌ به‌رپرسانی داعش په‌یامێكی وه‌ها به‌رفرا‌وان بڵاوبكه‌نه‌وه‌.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin