Smiley face
Smiley face
Smiley face

"حکومەت و پەرلەمانی هەرێم چاوپۆشیی لە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەکەن"

2018-04-22 09:53:52



ڕۆژنیوز ـ جیهاد هه‌ورامی

 

هاوڵاتیانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ڵێن، کە نه‌بوونى یه‌کهه‌ڵوێستیى و چاوپۆشییکردنی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وایکردووه‌، تورکیا زیاتر داگیرکاریی بکات، یه‌کڕیزیی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان-یش به‌ پێویست ده‌زانن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌کان.

 

ده‌وڵه‌تى تورک تادێت داگیرکاریی زیاتر ده‌کات له‌سه‌ر خاکى باشورى کوردستان، ئه‌وه‌ش هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستانى توڕه‌ کردووه‌، ژامرەیەک لە هاوڵاتیانی شاری هەڵەبجە لەوبارەیەوە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.

 

که‌لسوم حسێن، یەکێک لەو هاوڵاتیانەیە و داگیرکاری ده‌وڵه‌تی تورک بە درێژەپێدەری ئەو پیلانە چەند ساڵەییە ناودەبات، کە بۆ داگیرکردنی کوردستان دایڕشتووە.

 

 

که‌لسوم، وتی: به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی باشور سه‌رکه‌وتنی خۆیان له‌ داگیرکارییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک له‌سه‌ر خاکی کوردستان ده‌بیننه‌وه‌، حکومه‌تی عێراقیش به‌هه‌مان شێوه‌ به‌رپه‌چدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بووه‌، بۆیه‌ له‌ئێستادا یه‌کڕیزیی و یه‌کهه‌ڵوێستی حزبه‌کانی باشور و حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غداد گرنگه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و داگیرکارییانه‌ و ڕێگرییکردن لێی.

 

هاوڕێ نیعمه‌ت، هاوڵاتییه‌کی دیکەیە و وتی: نه‌بوونی یه‌کهه‌ڵوێستی و هه‌نگاوی جدیی له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێم و حزبه‌ سیاسییه‌کان وایکردووه‌ ده‌وڵه‌تی تورک زیاتر په‌لبهاوێژێت و له‌شکرکێشییه‌کانی بگۆڕێت بۆ داگیرکاریی له‌ باشوری کوردستان، له‌هه‌مان کاتیشدا چاوپۆشی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمیش بۆ داگیرکارییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک هۆکارێکی دیکه‌ی ئه‌و داگیرکارییانه‌یه‌.

 

 

هاوڕێ بۆچوونى وایه‌، کە بوونی نه‌ک سوپای تورک، به‌ڵکو هه‌ر وڵاتێکی تر مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی خاکی باشوری کوردستان، بێده‌نگبوونیشمان به‌و شێوه‌یه‌ دواڕۆژێکی مه‌ترسیدار چاوه‌ڕێمان ده‌کات و باجی قورسی له‌سه‌ر ده‌ده‌ین.

 

 

ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin