Smiley face
Smiley face
Smiley face

تەقینەوەیەکی گەورە کابۆلی هەژاند.. نوێکراوەتەوە

2018-04-22 09:05:38



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

تەقینەوەیەکی گەورە لە ڕۆژئاوای کابۆلی پایتەختی ئەفغانستان ڕوویدا و لە ئەنجامدا زیاتر لە حەوت هاوڵاتی کوژران و ٥٦ی دیکەش برینداربوون.

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، کاتژمێڕ ١٠:٠٠ بەکاتی کابۆل، هێرشکەرێک هێرشی کردە سەر ناوەندێکی بڵاوکردنەوەی ناسنامە و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.

 

وەزارەتی تەندروستیی ئەفغانستان ڕایگەیاندووە، کە لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا حەوت هاوڵاتی کوژراون و ٥٦ی دیکە بریندرابوون.

 

هێشتا وردەکاریی زیاتر لە بارەی تەقینەوەکەوە بڵاونەکراوەتەوە، پێدەچێت ئاماری قوربانییەکان زیاتر بکەن.

 

جێگای ئاماژەیە، هیچ لایەن و گروپێک تا ئێستا بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەیان لە ئەستۆ نەگرتووە و تاڵیبان ڕایگەیاندووە، کە ئەوان تەقینەوەکەیان ئەنجام نەداوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin