Smiley face
Smiley face
Smiley face

چه‌ته‌کانى ئه‌ردۆغان هاوڵاتییه‌کى دیکه‌یان ڕفاند

2018-04-21 14:34:15



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


چه‌ته‌کانى ئه‌ردۆغان له‌ عه‌فرین هاوڵاتییه‌کى گوندى میرکان-یان ڕفاند، هه‌روه‌ها به‌هۆى کرده‌وه‌کانى چه‌ته‌کانه‌وه‌، ترسێکى زۆر که‌وتووه‌ته‌ ناو منداڵانه‌وه‌.


ئاژانسى هاوار بڵاوى کرده‌وه‌، که‌ ئه‌مڕۆ له‌ گوندى میرکان سه‌ربه‌ ماباتا له‌ عه‌فرین، چه‌ته‌کانى سه‌ربه‌ سوپاى تورک پیاوێکى ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵیان به‌ره‌و شوێنێکى نادیار ڕفاندووه‌.


چه‌ته‌کان چوونه‌ته‌ گوندى میرکان و هه‌موو پیاوه‌کانى گونده‌که‌یان کۆکردوه‌ته‌وه‌ و سوکایه‌تیان پێکردوون و لێیان داون.


هه‌روه‌ها پیاوێکى ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵیان له‌ گونده‌که‌ ڕفاندووه‌ و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر ماڵ و موڵکیدا گرتووه‌.


له‌لایه‌کى تره‌وه‌ به‌هۆى کرده‌وه‌کانى چه‌ته‌کانه‌وه‌ ترسێکى زۆر له‌ناو منداڵانى گونده‌که‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin