Smiley face
Smiley face
Smiley face

شاندێکی ژنانی فەرەنسا لە قامیشلون

2018-04-19 14:13:56



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


شاندێکی ژنانی فەرەنسا لە قامیشلوی ڕۆژئاوای کوردستانن و سەردانی کۆنگرەی ستاری ئەو شارەیان کرد.


شاندەکە بە مەبەستی پشتگیریکردنی هەڵمەتی "ژنان سەرهەڵدەن بۆ عەفرین" چوونەتە ڕۆژئاوا و لەلایەن کۆنگرەی ستارەوە بانگ کراون بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.


شاندەکە لە چوار کەس پێکهاتوون، کۆرین مۆرەل دارلو، ئەندامی بەڕێوبەریی شاری لیۆن و ئەندامی پارتی چەپی فەرەنسا و سێ ڕۆژنامەنووس ئەندامانی شاندەکەن.


ئەوین سوێد، وتەبێژی فەرمیی کۆنگرەی ستار پێشوازیی لە شاندەکە کرد.


شاندەکە ئەمڕۆ سەردانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ژنان دەکات.

-
ک.ک

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin