Smiley face
Smiley face
Smiley face

ملوانکەی پچڕاو لە سلێمانی نمایش دەکرێت

2018-04-19 10:34:59



ڕۆژنیوز - سلێمانی


شانۆگەریی ملوانکەی پچڕاو کە شانۆگەریی کۆمەڵایەتیە لە سلێمانی نمایش دەکرێت.


شانۆیی (ملوانکەی پچڕاو) لە فیلمی فارسی (ابدو یک روز) وەرگیراوە و بەرهەم ئەنوەر وەک نوسەری دووەم ئامادەی کردووە و دێرین حامد کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، بڕیارە لە ڕۆژی ٢١ی نیسان شانۆیی "ملوانکەی پچڕاو" لە دەرهێنانی هونەرمەند (دێرین حامد) بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە هۆڵی بەدیعە دارتاش لەناو پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی پێشکەش بکرێت.


ناوەڕۆکی شانۆگەرییەکە بریتیە لە کارێکی کۆمەڵایەتی و چیرۆکی خێزانێک دەگێڕێتەوە، کە لەژێر باری قورسی ژیاندا توشی چەندین گیروگرفت و تەنگ و چەڵەمەبوون، شانۆییەکە تیشک دەخاتە سەر بابەتە خێزانییەکان و پەیوەندی تاکەکانی خێزان بە یەوەکەوە.


لەم کارەدا چەندین ئەکتەری خاوەن ئەزموون لە بواری شانۆ و درامادا بەشدارن و لەهەمانکاتدا چەندین گەنج و وزەی نوێ‌ کە بۆ یەکەم جاریانە کاردەکەن بینەران بە  توانایان ئاشنادەبن.


سەبارەت بە چۆنیەتی بەرهەمهێنانی شانۆییەکەیان، دەرهێنەر وتی: "بەداخەوە بۆ بەرهەمهێنانی شانۆییەکە ئەگەر خۆبەخشی و قوربانیدانی ستافەکە نەبوایە ئەوا هەرگیز نەدەگەشتینە نمایش، چونکە هیچ لایەن و کۆمپانیایەک هاوکارمان نەبوون، ئەوەشی کە کراوە هاوکارییەکی ڕەمزی بەشی شانۆی بەڕێوەبەرێتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانییە، لەگەڵ پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی کە هاوکارێکی باش بوون".


شانۆیی ملوانکەی پچڕاو
نوسینەوەی بۆ شانۆ/ بەرهەم ئەنوەر
دەرهێنان/ دێرین حامد


شوێنی نمایش/ هۆڵی بەدیعە دارتاش ـ ناو پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی


ئەو ئەکتەرانەی کە نواندنی تێدا دەکەن پێکهاتوون لە: شاناز محەمەد ـ زەریا سامی ـ کیژان حەمەجەزا ـ دیدار عومەر ـ بێساران جاسم ـ سۆزیار یاسین ـ بنار نەجمەدین ـ فریاد حسن ـ مەزن نەوزاد ـ ڕێبین ڕەوفـ  ـ ئانا ئارام ـ ڕۆزە محمەد ـ ڕێکان دلاوەر ـ ئەلەند عەبدوڵا.


بۆ نوسینەوەی ئەم دەقە سود وەرگیراوە لە فیلمی (ابدو یک روز ) نوسین و دەرهێنانی (سعید روستایی)


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin