Smiley face
Smiley face
Smiley face

یەژەشە جەژنی ئێزدییەکان لە منداڵە ڕزگاربووەکان پیرۆز دەکات

2018-04-18 10:17:00



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

یەکینەکانی ژنانی شەنگال بەبۆنەی چەژنی چوارشەممەسووری ئێزدییەکانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و ئەو جەژنەی لەو ژن و منداڵانەی لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکراون پیرۆزکرد.

 

ئەمڕۆ جەژنی چوارشەممەسووری ئێزدییەکانە، فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی ژنانی شەنگال- یەژەشە، بەو بۆنەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

 

یەژەشە ڕایگەیاند، کە ژمارەیەکی زۆر لە ژنان و منداڵانی ئێزدی لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگاربوون، ئێستا کۆمەڵگای ئێزدی لە شەنگالی ڕزگارکراودا جەژنی چوارشەممەسوور پیرۆزدەکات و ئێزدییەکان لە دەستی فەرمانێکی دیکە ڕزگاریان بووە.

 

لە بەردەوامیدا ڕاگەیەندراوە: وەک یەکینەکانی پاراستنی ژنانی ئێزدی جەژنی چوارشەممەسوور لەو ژن و منداڵانەی لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکراون پیرۆزدەکەین، هیوادارین ئەو جەژنە ببێتە هۆی ئازادیی بەتەواوەتیی کۆمەڵگای ئێزدی.

 

لە کۆتاییشدا یەژەشە ڕایگەیاند: ئێمە جەژنی چوارشەممەسوور، وەک جەژنی سەری ساڵ لە هەموو گەلان پیرۆزدەکەین و بەڵێنمان بۆ ئازادیی کۆمەڵگاکەمان جارێکی دیکە دووپات دەکەینەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin