Smiley face
Smiley face
Smiley face

عه‌بادی: کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌ربه‌خۆ نییه‌ و گومانی له‌ سه‌ره‌

2018-04-16 13:23:47



ڕۆژنیوز - ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان


حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ڕه‌خنه‌ى له‌ کۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کان گرت و ڕایگه‌یاند، کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌ربه‌خۆ نیین.


ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک ڕۆژنامه‌نوس لە شاری بەغدا، باسی له‌ چۆنێتی هه‌ڵبژاردن و ڕۆڵی کۆمیسیۆنى باڵا کرد له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.


عه‌بادی وتى: تێبینیم له‌سه‌ر دیاریکردنی ئه‌ندامانی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌یه‌ و شێوازى دیاریکردنیشیان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حکومه‌ته‌ به‌رپرسیارێتی پاراستنی پرۆسه‌که‌یه‌ له‌ دابینکردنی ئاسایش و ئارامی.


عه‌بادى له‌ باره‌ى شێوازى ده‌نگدانه‌وه‌ وتى: پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ژمارکردنی ده‌نگه‌کان ئه‌لکترۆنییه‌، به‌ڵام هێشتا شێوازی ده‌نگدان به‌ ده‌ست ده‌کرێت و هاوکات ئامێرێک له‌ ته‌نیشت ئامێری دڵنیاکردنه‌وه‌که‌ هه‌یه‌، که‌ ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌نگێکدا تۆماری ده‌کات، به‌وه‌ش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان خێرا ده‌کات.


له‌ کۆتایشدا ئه‌وه‌ی وت: دوو کۆمپانیا، که‌ یه‌کێکیان ئیسپانییه‌ ئامێری لێکۆڵینه‌وه‌کانی دروستکردووه‌ و ئه‌وه‌ی دیکه‌شیان کۆمپانیایه‌کی کۆریای باشوره‌ که‌ ئامێری ئه‌لکترۆنی ده‌نگدانی دابینکردووه‌، داواکارین کۆمپانیایه‌کی دیکه‌ش له‌لایه‌ن کۆمسیۆنه‌وه‌ دابینبکرێت بۆ سه‌رپه‌رشتیکردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان و ئامێره‌کان، تا دڵنیایی بدرێت له‌ پاکی پرۆسه‌که‌.


عه‌بادى گومانى خۆى له‌سه‌ر کۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کان خسته‌ڕوو و باسى ئه‌وه‌ى کرد، ئه‌وان سه‌ربه‌خۆ نیین.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin