ڕۆژنیوز- زۆسک باڵه‌ک
ژنانی دەڤەری سۆران لە ماڵەکانیان چوونە دەرەوە و گەشتیان بە شاخەکاندا کرد.
ڕێکخراوه‌ی ئایلان بۆ پرسی ئافره‌تان و منداڵان به هاوکاری گروپی شاخه‌وانیی هه‌ڵگورد گه‌شتێکی شاخه‌وانیی بۆ ٣١ ژنى ماڵه‌وه ئه‌نجامدا بۆ چیای شیخ ناسر له ده‌ڤه‌رى باڵه‌کایه‌تى.
گەشتەکە، دوێنێ ئەنجامدرا و له گوندى سۆرهبانى سه‌ر به شاره‌دێى قه‌سرێ-وە بەڕێکەوتن بەچیای شێخ ناسر-دا هەڵگەڕان و پاش هەشت کاتژمێر له تاڤگه‌ى کانى به‌ست کۆتایی هات.
ئامانج له گه‌شته‌که بردنە دەرەوەی ئەو ژنانەیە، کە زۆربەی کاتەکانیان لە ماڵەوە بەسەر دەبەن و کاری دیکەیان نییە، هەروەها بە کلتورکردنی وەرزشی شاخەوانیی و ناساندنیان بە سروشت و شاخەکانی دەڤەرەکەیە.
ش.ف