Smiley face
Smiley face
Smiley face

پۆلیسی سلێمانی: پیاوێکی ٦١ ساڵ خۆی سوتاند

2018-03-22 12:59:50



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان


پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: هاوڵاتیەکی ٦١ ساڵ لە سلێمانی لە ماڵەکەی خۆی، خۆی سوتاند و کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.


کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: بەیانی ئەمڕۆ ٢٠١٨/٣/٢٢، ھاوڵاتییەک لە گەڕەکی سەیوانی شاری سلێمانی لە ماڵەکەی خۆی، خۆی سوتاند و کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە.


ئاماژەیان بەوەشداوە: ھاوڵاتییەکە ناوی (ع، م، ع)و لە ڕەگەزی نێرە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٧و چەند ساڵێکە بە تەنیا دەژی، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، نەخۆشی دەروونی ھەبووە.


ڕاشیانگەیاندووە: پاش گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتر لە ڕووداوەکە دەستیپێکردوە.


بەپێی ئامارێکی ڕۆژنیوز-یش لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە باشوری کوردستان ٩٣ کەس کوژراون یان خۆیان کوشتووە.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin