Smiley face
Smiley face
Smiley face

بۆ کێشه‌ی مووچه‌خۆرانی ھه‌رێمی کوردستان یاداشتێک ئاڕاسته‌ی عێراق ده‌کرێت

2018-03-22 12:04:54



ڕۆژنیوز - سلێمانی


بۆ کێشه‌ی مووچه‌خۆرانی ھه‌رێمی کوردستان یاداشتێک له‌ ڕێگه‌ی ڕه‌وتی حیکمه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی عێراق ده‌کرێت.


ئه‌مڕۆ، (گروپی فشاری مه‌ده‌نی له‌ ڕێگای به‌غداوه‌) له‌ په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ڕه‌و‌تی حیکمه‌ی نیشتیمانی له‌ باره‌گای ڕه‌وته‌که‌ له‌ سلێمانی، یاداشتێکیان ئاڕاسته‌ی حزب و لایه‌ن و شه‌قامی عێراقی کرد له‌باره‌ی کێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌.


کاروان کاکل، ئه‌ندامی گرووپه‌که‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نووسیدا داواکارییه‌کانی خسته‌ڕوو، که‌ واژۆی ٧٠ گرووپ و ڕێکخراو و که‌سایه‌تی و ئه‌ندامی لایه‌نه‌کانی ھه‌رێمی کوردستانی تێدایه‌.

 


داواکارییه‌کانیش بریتین له‌:


١- به‌ پێی لیستی وردبینکراو، مووچه‌ بدرێته‌ وه‌زاره‌ته‌کان به‌تایبه‌ت په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی.


٢- پێویسته‌ سامان و مووچه‌ ته‌نھا بۆ فه‌رمانبه‌رانی فعلی بن نه‌ک بۆ گه‌نده‌ڵی و کێبڕکێی سیاسی و حزبی بڕوات.


٣- وردبینی به‌رده‌وام بێت و ھه‌موو وه‌زاره‌ته‌کانی دیکه‌ش بگرێته‌وه‌.


٤- چاوه‌ڕێی ھه‌ڵوێستی جددی و پشتیوانی شه‌قامی عێراقین بۆ ئه‌و زوڵمه‌ی له‌لایه‌ن ھه‌ردوو حکومه‌تی عه‌بادی و نێچیرڤان ده‌کرێت.


٥- به‌ پێویستی ده‌زانین حکومه‌تی ھه‌رێم ته‌نھا کاری ئیداریی و ته‌کنیکی دابه‌شکردنی مووچه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت، ھه‌ر وه‌زاره‌ته‌ی له‌ به‌غداوه‌ به‌ جیاوه‌ز بودجه‌ی خۆی بۆ دابین بکرێت.


لای خۆشیه‌وه‌، سه‌ید عیسا به‌رزنجی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌ گشتییه‌کانی ڕه‌وتی حیکمه‌ له‌ سلێمانی، له‌ کۆنگره‌که‌دا وتی: ده‌بێت عه‌بادی ئاوڕێک له‌م مه‌زڵومیه‌ته‌ی کورد بداته‌وه‌ و نابێت ئه‌م مه‌زڵومیه‌ قبوڵ بکرێت.

 


وتیشی: یاداشته‌که‌ ده‌گه‌یه‌نینه‌ سه‌ماحه‌تی عه‌مار حه‌کیم تاوه‌کو له‌گه‌ڵ عه‌بادی و لایه‌نه‌ عێراقیه‌کان باسی دۆخی کورد بکات.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin