Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاتووچۆی هاوڵاتیان لە بەدلیس قەدەغە کرا

2018-03-22 11:31:34



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

حکومەتی تورک بەمەبەستی ڕێخۆشکەری بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لەلایەن سوپای تورکەوە، لە ١٤ گوند و دوو گەڕەکی بەدلیس قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند.

 

ئەمڕۆ پارێزگای بەدلیس لە ١١ گوندی سەربە تەتوان، سێ گوند و دوو گەڕەکی سەربە مۆتکی قەدەغەی هاتووچۆی هاوڵاتیانی ڕاگەیاند.

 

جێگای ئاماژەیە، کە سوپای تورک لە پاش هێرشی بۆ سەر عەفرین، دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە چەند شوێنی خاکی باکور و باشوری کوردستانیش کردووە، کە تا ئێستا بەهۆی وەڵامدانەوەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار گورزی سەختی بەرکەوتووە و ئۆپەراسیۆنەکان لە زۆربەی شوێنەکان ناچار بە کشانەوە بوون.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin