Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆڕێکی شیعری بۆ عەفرین بەڕێوەچوو

2018-03-18 20:11:19



ڕۆژنیوز – سلێمانی

 

مۆزەخانەی نیشتیمانیی ئەمنەسوورەکە، بۆ پشتیوانیی بەرخۆدانی عەفرین، کۆڕێکی شیعری بۆ هەردوو شاعیر، باست حەمە غەریب و ساڵح بێچارە ئەنجامدا، تێیدا چەندین هەڵبەست لەبارەی خۆڕاگری و قارەمانێتیی خەڵکی عەفرین و شەڕڤانانەوە خوێندرانەوە.

 

کاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ، لەهۆڵی کافتریای نیشتیمانیی ئەمنەسوورەکە، بە دەستپێشخەریی مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنەسوورەکە و کەناڵی ئاسمانی کوردسات، کۆڕێکی شیعری بۆ پشتیوانیی بەرخۆدانی عەفرین و ڕێزگرتن لە خوێنی شەهیدانی عەفرین بەڕێوەچوو.

 

لە کۆڕەکەدا هەردوو شاعیر باست حەمەغەریب و ساڵح بێچارە، چەندین هەڵبەستیان لەبارەی قارەمانێتیی کچان و کوڕانی کورد لە عەفرین خوێندەوە و بە هەڵبەستەکانیان ستایشیی بەرخۆدانی عەفرینیان کرد، هەروەها ستایشی ئەو شەهیدانەیان کرد کە لەماوەی ٥٨ ڕۆژی بەرخۆدانی عەفریندا شەهیدبوون، هاوکات دڕندەیی و کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی مەدەنی لەلایەن سوپای تورکیاوە شەرمەزار کرد.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin