Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە سلێمانی نەورۆز پیرۆزکرا.. بەوێنە

2018-03-18 17:33:08



ڕۆژنیوز - سلێمانی

 

بە دروشمی "بەرخۆدانی عەفرین..نەورۆزی گەلانە". سەدان کەس لە شاری سلێمانی نەورۆزیان پیرۆزکرد.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گردی مامەیارە لە شاری سلێمانی، لەلایەن کۆمیتەی ئامادەکاری ئاهەنگی پیرۆزکردنی نەورۆز-ەوە، ئاهەنگێکی جەماوەریی ڕیکخرا و نەورۆز پیرۆزرا.

 

 

 "بەرخۆدانی عەفرین..نەورۆزی گەلانە"، بوو بە دروشمی ئاهەنگەکە و دوای چەند خولەکێک بێدەنگیی بۆ ڕێزلێنان لەگیانی پاکی شەهیدان، سرودی نەورۆز وترایەوە.

 

جلی کوردی ڕەنگاوڕەنگ ئاھەنگەکەی ڕازاندبوویەوە و منداڵان و گەنجان و بەتەمەنەکان جل بەرگی کوردیان پۆشیبوو.

 

لە لایەن خانەوادەی شەهیدانی ئامادەبووی ئاهەنگەکەوە، ئاگری نەورۆز لە ئاهەنگەکەدا کرایەوە.

 

 

لە ئاھەنگەکەدا داواکرا، کە ھەموو ھەوڵێک بدرێتن بۆ بەدەمەوەچوونی گەلی عەفرین، داوشکرا کە هاوڵاتیان بڕژێنە سەر شەقامەکان و بچنە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دەرەوە، ھەروەھا داوای بایکۆتکردنی کاڵای تورکی کرا.

 

پاشان گرووپی ئامارا کۆمەڵێک گۆرانی و میوزیکی پێشکەش بە بەرخۆدانی عەفرین و ڕۆحی شەھیدان کرد.

 

ئاهەنگەکە بە بەرهەمەکانی گروپی شەھید سەرحەد و ئاوازی چیا و ھونەرمەندی میللی ھیوا قرگەیی و ھونەرمەند ئاراھات، تا درەنگانێکی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin