Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕانیه‌، کۆنفرانسێک له‌سه‌ر توندوتیژى دژى ژنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

2018-03-16 13:50:06



ڕۆژنیوز ـ ڕانیه‌


ڕێکخراوى ژنانى ئازادى کوردستان-ڕژاک له‌ شارۆچکه‌ى ڕانیه‌ به‌ دروشمى "نا بۆ قڕکردنى ژن، به‌ڵێ بۆ چاره‌سه‌ریی" کۆنفرانسێک له‌سه‌ر زیادبوونى توندوتیژى دژى ژنان ڕێکده‌خات.


ڕژاک سبه‌ینێ له‌ هۆڵى بیتوێن نزیک زانکۆى ڕاپه‌ڕین له‌ ڕانیه‌ کاتژمێر 9ى به‌یانى کۆنفرانسێک له‌ باره‌ى توندوتیژى دژى ژنانه‌وه‌ ئه‌نجامده‌دات.


کۆنفرانسه‌که‌ به‌ دروشمى "نا بۆ قڕکردنى ژنان، به‌ڵێ بۆ چاره‌سه‌ریی" به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هۆکارى زیادبوونى توندوتیژى دژى ژنان له‌ باشورى کوردستان و به‌ تایبه‌تى له‌ هه‌رێمى ڕاپه‌ڕین باس ده‌کرێت و له‌ چوارچێوه‌ى فکرى ئۆجالان-دا چاره‌سه‌رى به‌دیل و ئه‌لته‌رناتیف بۆ کێشه‌کانى ژنان ده‌خرێته‌ڕوو، هه‌روه‌ها بڕیارى کرداریی بۆ تێکۆشان دژى توندوتیژى ده‌گیرێت.


کۆنفرانسه‌که‌ ماوه‌ى یه‌ک ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌و ژن و پیاوانه‌شى که‌ پێشنیاریان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌رى توندوتیژى دژى ژنان ده‌توانن به‌شدار ببن.


ک.ک 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin