Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئیتالیا، ئاڵای پەکەکە لەسەر کۆنسوڵخانەی تورکیا هەڵکرا.. بەوێنە

2018-03-14 14:27:47



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

گروپێکی ئیتالیی لە شاری ڤەنەدیکی ئەو وڵاتەدا، بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەستیان بە سەر کۆنسولخانەی تورکیا دا گرت و ئالای پەکەکەیان تێدا هەڵواسی.

 

ئەمڕۆ لە شاری ڤەنەدیکی ئیتالیا دەستەیەکی هاوڵاتیانی ئیتالیا لە کۆنسولخانەی تورکیا لەو شارەدا چالاکییان ئەنجامدا و دەستیان بە سەر کۆنسولخانەکەدا گرت.

 

هاوڵاتیان لە چالاکییەدا چەند پانکاردێکیان بە دەستەوە بوو کە لە سەری نووسرابوو: بەرگری بکە لە عەفرین، ئەردۆغانی تیرۆریست، هەروەها تابلۆی کۆنسولخانەکە بە ڕەنگی سوور ڕەنگ کرا و ئاڵای پەکەکەیان لە جیاتی هەڵواسی.

 

ئەو چالاکوانانە ڕایانگەیاند، کە حکومەتی تورک ماوەی دوو مانگە لەگەڵ چەتەکانی داعش هێڕش دەکاتە سەر عەفرین و پێویستە حکومەتی ئیتالیا لەو بارەیەوە هەڵوێست پیشان بدات.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin