Smiley face
Smiley face
Smiley face

گروپێک گەنجی دیکەی باشور ڕوویان لە عەفرین کرد.. بەڤیدیۆ

2018-02-13 20:19:55



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

گروپێک گەنجی دیکەی باشوری کوردستان، لەسەر بانگەوازیی سەفەربەری بۆ پشتیوانیی عەفرین، بۆ بەشداریکردنی لە بەرخۆدانی عەفرین، ڕوویان لەو کانتۆنە کرد.

 

ژمارەیەک گەنجی دیکەی باشوری کوردستان، لە شاری قامیشلۆ-ی ڕۆژئاوای کوردستانەوە بە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیی، بەشداریی خۆیان بۆ بەرخۆدانی عەفرین ڕاگەیاند.

 

لە لێدوانە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، ئەو گەنجانە ڕایانگەیاندووە: ئێمە وەک گەنجانی باشوری کوردستان، لەچوارچێوەی هەڵمەتی "سەرهەڵدە"، ڕوو لە بەرخۆدانی سەردەم دەکەین لە عەفرین.

 

 

ئاماژەیان بەوەشکرد: پیلانگێڕانی سەر گەلی کورد، ویستیان بە گرتنی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامیی بە سیاسەتی لەناوبردنی گەلی کورد بدەن، بەڵام بەرخۆدانی ئیمرالی سەرکەوت، ئێستاش بەخۆدانی عەفرین هەیە، بەدڵنیاییەوە مریشک دزەکان ناتوانن ئیرادە و بەخۆدانی گەلی عەفرین لەناو ببەن.

 

لەدرێژەی لێدوانەکەدا، ئەو گەنجانە داوایان لە گەنجانی هەرچوار پارچەی کوردستانیش کرد، کە بەشداریی لە بەرخۆدانی عەفریندا بکەن، وتیشیان: چۆن ئێمە سنوورەکانمان تێپەڕاند و هاتینە ڕۆژئاوا، پێویستە هەموو گەنجانی کورد سنوورەکان تێکبشکێنن و عەفرین بۆ مریشک دزەکان بکەنە گۆڕستان.

 

هاوڕێ زیلان، یەکێک لەو گەنجانەی کە چووەتە ڕۆژئاوای کوردستان، بۆ ئاژانسی هاوارنیوز وتوویەتی: خوێنی خۆمان بۆ پاراستنی عەفرین فیدا دەکەین، چونکە هێرش لەسەر عەفرین، هێرشە لەسەر هەموو کوردستان.

 

هاوڕێ زیلان

 

ڕۆژهات بۆتان، یەکێکی دیکە لە گەنجەکان، وتوویەتی: دەوڵەتی داگیرکەری دەیەوێت ئیرادەی گەلی کورد تێکبشکێنێت، ئێمەش بەمشێوەیە وەڵامیان دەدەینەوە، کە هەتا گەنجان بمێنن، هیچ هێزێک ناتوانن خاکی کوردستان داگیربکات.

 

ڕۆژهات بۆتان

 

بۆ بینینی ڤیدیۆ لێرە کلیک بکە

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin