Smiley face
Smiley face
Smiley face

١٠ پەرلەمانتار نووسراوێکیان دایە پەرلەمان بۆ دەركردنی سوپای تورك لە هەرێم

2018-02-13 16:21:16



ڕۆژنیوز – دانا عومەر

 

چەند پەرلەمانتارێك لە فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، داوایەك ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن بۆ ئەوەی بڕیار بدات کە سوپای تورك لە خاكی هەرێمی كوردستان دەربكرێت.

 

ئەمڕۆ نوسراوێك كە واژۆی 10 پەرلەمانتاری پەرلەمانی هەرێمی كوردستانی لەسەرە، ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە، تێیدا ناڕەوایەتی بوونی سوپای توركیا لە هەرێمی كوردستان خراوەتە ڕوو.

 

لە نوسراوەكەدا ئاماژە  بەوە كراوە، كە بڕیارێكی پەرلەمانی كوردستان هەیە لە 12/5/2003 دا دەرچووە بۆ ئەوەی سوپای توركیا كە بەناوی هێزی پاراستنی ئاشتیەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان خاكی هەرێم بەجێبهێڵن، بەڵام لەبری ئەوەی ئەو سوپایە خاكی هەرێم بەجێ‌ بهێڵت زیاتر بنكەو بارەگا لە هەرێمدا دەكاتەوە.

 

هەر لە نوسراوەكەدا هاتووە، مانەوەی سوپای توركیا لە هەرێمی كوردستان پێچەوانەی یاسا كارپێكراوەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و یاسا نێودەوڵەتیەكانە، بۆیە ئەوان وەك ئەو پەرلەمانتارانەی كە واژۆیان لەسەر نوسراوەكە كردووە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بڕیار بدات بە حكومەتی هەرێمی كوردستان كە خاكی هەرێمی كوردستان بپارێزێت و سوپای توركیا لە هەرێمی كوردستان بكاتە دەرەوە.

 

ئەو پەرلەمانتارانەی داواکارییەکەی واژۆ کردووە، بریتین لە:

 

١-سالار مەحمود - یەکێتی

٢-گەشە دارا - یەکێتی

٣-ڕێواز فایەق - یەکێتی

٤-زانا عەبدولڕەحمان - یەکێتی

٥-قارەمان قادر - گۆڕان

٦-عەلی حەمەساڵح - گۆران

٧-عومەر عینایەت - گۆران

٨-سۆران عومەر - کۆمەڵی ئیسلامی

٩-عەبدولڕەحمان عەلی - گۆران

١٠-ئەنوەر قادر - گۆڕان

 


س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin