Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕێپێوانی لۆزان - جنێف بەردەوامە.. بەوێنە

2018-02-13 15:44:22



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

دووەمین ڕۆژی ڕێپێوانی درێژمەودای لۆزان بۆ جنێف بەردەوامە و چالاکوانان بە دروشمی "هەمو شوێنێک عەفرینە، هەموو شوێنێک بەرخۆدان" داگیرکاریی حکومەتی تورک شەرمەزاردەکەن.

 

خولی دووەمی ڕێپێوان چالاکوانانی ئینتەرناشاڵ ئەمڕۆ لە دووەمین ڕۆژیدا لە نێوان لۆزان و جنێف دا بەرەو ناوەندی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف-ی سویسرا بەردەوامە.

 

ڕێپێوانی ٢٠٠ چالاکوانی ئینتەرناشناڵ، کە لە ٣٧ وڵاتی بیانییەوە بۆ ئازادیی ئۆجالان و ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر عەفرین لە ڕۆژی ٨/ئەم مانگە لە لوکسۆمبۆرگەوە دەستپێکردووە، دوو شەو پێشئێستا گەیشتنە لۆزان و زیاتر لە هەزار کەسی دیکە لەگەڵیان بەشداری ڕێپێوان بوون.

 

لەناو ئەو ٢٠٠ چالاکوانەدا، سیاسەتمەدار، هونەرمەند، وەرزشکار و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی هەیە.

 

ئەو چالاکوانانە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە هەڵگرتنی پانکاردی "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێ بگرێت لە کوشتاری عەفرین"، دەستیان بە رێپێوان کرد و بە زمانەکانی ئینگلیزی، فەرەنسی، کوردی، ئیسپانی دروشمی "هەموو شوێنێک عەفرینە، هەموو شوێنێک بەرخۆدانە" یان وتەوە.

 

لە ڕێپێووانەکەدا ئاڵای پەکەکە، پەیەدە، یەپەگە و ەیەپەژە بەدەستەوە گیرا.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin