Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنان: بۆ وەستان دژی توندووتیژییەکان دەبێت هەمان فەلسەفەی ژنانی شەڕڤان پەیرەوبکەین

2018-02-11 09:06:19



ڕۆژنیوز- هاوكار مستەفا

 

لە بەرامبەر ئەو بەرخودانەی كە شەڕڤانانی ژن لە عەفرین بەڕێوەی دەبەن، ژنانی باشوری كودستان دەڵێن، بە پشت بەستن بەو فەلسەفەیەی كە ژنانی ڕۆژئاوا خەباتی لەسەر دەكەن ژنانی باشوریش دەتوانن هەمان ڕێگە بگرنەبەر و ڕووبەڕووی هەموو ئە توندەتیژییانە ببەنەوە کە دەکرێتە سەریان.

 

ژنانی هەرێمی کوردستان بە گرنگییەوە باس لەو ڕۆڵی سەرەكی ژنان لە بەرخۆدانەکانی عەفرین دەکەن، لەو بارەیەوە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن و وەک خۆیان دەڵێن شانازی بە ژنانی شەڕڤانەوە دەکەن.

 

بە یان حەمە عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی ڕیكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان- ڕژاك، وتی: بەشێكی ئەو هێرشانەی كە داگیركەران بۆ سەر عەفرین دەستیان پێكردووە بۆ سەر ئیرادەی ژنان چڕكراونەتەوە، چونكە ئەو بەر خودانانەی ژنانی ڕۆژئاوا ئەنجامی دەدەن بووەتە جێگەی سەرنجی جیهان و هەروەها مایەی شانازی ئێمەی ژنانیشە كە لە زۆربەی سەرنگەرەكانی شەڕدا ژنان دەجەنگن.

 

 

وتیشی: گەلی كورد لە باشوری كوردستان بە گشتی و ژنان بە تایبەت، دەتوانین هەمان ئەو بەرخودانە ئەنجام بدەین كە ژنانی ڕۆژئاوا ئەنجامی دەدەن، ئەوەش بەومەرجەی كە لە باشوریش هەمان ئەو ئیرادە و فەلسە و ئایدۆلۆژیایە كاری پێبكرێت، بۆیە كاتی ئەوە هاتووە ژنان لەم قاڵبەی ئێستا تیایدان بێنە دەرەوە و خەباتێكی نوێ‌ دەست پێبكەن بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی ئەو هەموو توندوتیژیانەی لەسەر یان بەڕێوە دەچێت.

 

هەروەها ڤینۆس سالار وتی: جێگەی شانازی ئێمەی ژنانە كە بە شێكی زۆری ئەو بەرخودانە قارەمانانەیەی كە لە ڕۆژئاوای كودستان دژ بە داگیركەران بەڕێوەدەچێت ژنانن، لە هەمان كاتیشدا دەوڵەتی داگیركەری تورك هیچ پاساوێكی نییە بۆ ئەو هێرشە داگیركەرانەیەی كە دەیكات، بۆیە باوەڕی تەواومان بەوە هەیە، كە بەهۆی ئەو ئیرادە بەهیزەی هێزەكانی یەپەژە و یەپەگە هەیانە دەتوانن بەسەر داگیركەراندا سەربكەون و هاوشێوەی كۆبانێ‌ داستانێكی قارەمانانە تۆماربكەن.

 

 

ڤینۆس سالار،  ڕەخنەی لە پارتی دیموكراتی كوردستان- عێراق، گرت و وتی: جێگای داخە، كە لەگەڵ ئەوەی پارتی ئامادە نییە هاوكاری گەلی كورد بكات لە ڕۆژئاوا، لە هەمان كاتدا گرفت و كێشە بۆ ئەو کەسانەش دروست دەكات كە دەیانەوێت پشتیوانی خۆیان بۆ عەفرین دەرببڕن، كە ئەمە جێگەی شەرمەزارییە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin