Smiley face
Smiley face
Smiley face

کاڵکان بۆ گەریلاکان: لە ئامادە باشیدابن بۆ چوونە عەفرین

2018-01-25 15:23:18



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، ڕایدەگەیەنێت: کە گەریلاکانی هەپەگە لە ئامادەباشیدان بۆ بەشداریکردن لە بەرخۆدانی عەفرینادا.

 

دوران کاڵکان ئەمڕۆ لە مەراسیمی کۆتاییهاتنی پەروردەی سەرەتایی ژمارەیەک لە شەڕڤانانی نوێی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە لە چیاکانی کوردستان، وتارێکی پێشکەش کرد.

 

کاڵکان وتی: مەبەستی دیکتاتۆریی ئاکەپە و مەهەپە لە هێرش بۆ سەر عەفرین تێکشکاندنی ئیرادەی گەلی کوردە، ئەوەش بە ئاشکرا دەڵێن، ئێمە لە ساڵی ٢٠١٤دا ئەو کاتەی چەتەکانی داعش هێرشیان کردبووە سەر کۆبانێ ئەوەمان وتبوو، هەر ئەو کاتەش بۆخۆیان دەیانوت، کە کۆبانێ کۆتایی هات سەرەی عەفرین دێت، پاش بەرخۆدانی کۆبانێ هێرشیان کردە سەر سوور، جزیر و شار و چیاکانی باکوری کوردستان، ئێستاش بە هێرش بۆ سەر عەفرین بەردەوامن لەو پیلانەیاندا، واتە تێکشکاندنی ئیرادەی ئازادیخوازی گەلی کورد.

 

دووران کاڵکان وتیشی: کۆتا قۆناغی شەڕەکە لە ساڵی ٢٠١٨دا ڕوودەدات، ئەو شەڕەی لە عەفرین دەستپێکراوە لە باکوری کوردستاندا بەردەوامی پێدەدرێت و پاشان لە باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشدا بڵاودەبێتەوە، ئێمە ئەو سیستمە داگیرکەرە تێکدەشکێنین.
 

کاڵکان لە وتارەکەیدا بۆ گەریلاکان ئەوەشی وت: پێویستە هەموومان لە ئامادەباشیدابین بۆ بەشداریکردن لە بەرخۆدانی عەفریندا.

 

ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin