Smiley face
Smiley face
Smiley face

شاندێکی هەرێمی کورستان گەیشتە تاران

2018-01-20 19:10:13



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

شاندێکی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتە تاران.

 

کاتژمێر ٠٦:٠٠ ی ئێوارەی ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەیاوەری هەریەکە لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، گەیشتنە تارانی پایتەختی ئێران.

 

 بڕیارە سبەینێ ئەو شاندەی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران ئەنجام بدەن.

 

هەر ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin