Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەو چەتانەی لە تورکیا پەروەردە دەکران ڕەوانەی خاکی سوریا کران

2018-01-19 18:23:36



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

ئەو گرووپە چەتانەی کە دەوڵەتی تورک لە شارەکانی کیلیس و دیلۆک-ی تورکیا پەروەردەی دەکردن، ڕەوانەی خاکی سوریا-ی کردن.

 

ئەمڕۆ، ئەو گرووپە چەتانەی کە دەوڵەتی تورک لە شارەکانی کیلیس و دیلۆک-ی تورکیا پەروەردەی دەرکردن، بە پاس ڕەوانەی خاکی سوریا کران.

 

ڕاگەیەندرا، کە ئەو چەتانە بە نزیکەی ٢٠ پاس، کە ژمارەی مەدەنییان لەسەربووە، لە دەروازەی سنووریی ئۆنجوپنار کە دەکەوێتە سنووری شاری کیلیسی تورکیاوە، ڕەوانەی خاکی سوریا کراون.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ نورەدین جانیکلی، وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاندبوو:"ئۆپەراسیۆنی عەفرین بە پراکتیکیی دەستیپێکرد".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin