Smiley face
Smiley face
Smiley face

٣٠ ژن لە ماڵی داڵدەدانی ئافرەتانی هەڕەشەلێکراو دەژین

2018-01-16 14:06:42



ڕۆژنیوز - ڕۆزە محەمەد

 

بەڕێوەبەری گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی ئاشکرای دەکات کە ئێستاکە ٣٠ ژن لە ماڵی داڵدەدانی ئافرەتانی هەڕەشەلێکراو لە شاری سلێمانی دەژین.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی پارێزگای سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری ژنانی سودمەند لە ماڵی داڵدەدانی ئافرەتانی هەڕەشەلێکراو ئاشکرا کرد.

 

عومەر گوڵپی، وتی: ژماره‌ى ئه‌و ژنانه‌ى له‌ ساڵى 2017 داڵده‌دراون ‌و سودمه‌ندبوون له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ جۆراوجۆره‌کانى ماڵى داڵده‌دانى ئافره‌تانى هه‌ڕه‌شه‌لێکراو و پارێزراون، بریتییه‌ له‌ ( 230 ژن ‌و 51 منداڵ).

 

 

ئاماژەی بەوەش دا: ژماره‌ى ئه‌و ژنانە‌ى که‌ ئێستا له‌ ماڵه‌که‌ داڵده ‌دراون بریتییه‌ له‌ (30 ژن ‌و 1 منداڵ).

 

بەڕێوەبەری گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی پارێزگای سلێمانی، باسی لەوەش کرد: ڕێژه‌که‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌، چونکه‌ له‌ ساڵى 2016 ئه‌و ژماره‌یه‌ 204 ژن بوون.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin