Smiley face
Smiley face
Smiley face

ده‌میرتاش له‌ دادگا ده‌رکه‌وت

2018-01-12 15:20:12



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بۆ جارى یه‌که‌م له‌ دادگا ده‌رکه‌وت و خه‌ڵکێکى زۆر له‌ دانیشتنى یه‌که‌مى دادگاییکردنى ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په‌ ئاماده‌ بوون.


دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په‌ له‌ یه‌که‌مین دادگایکردنیدا به‌ شێوه‌یه‌کى ئاشکرا له‌ دادگا له‌ ئیسته‌نبوڵ ده‌رکه‌وت و خه‌ڵکێکى زۆر پێشوازیان لێکرد.


هه‌روه‌ها له‌ به‌رده‌م دادگاکه‌ش خه‌ڵکێکى زۆر کۆبوونه‌ته‌وه‌ و دروشمى "سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش شه‌ره‌فى ئێمه‌یه‌" و "له‌ دژى فاشیزم یه‌کبگرن" ده‌ڵێنه‌وه‌.


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزێکى زۆرى پۆلیس له‌ ده‌ورى دادگا بڵاوه‌یان پێکراوه‌.


له‌ کاتى ده‌ستگیرکردنیه‌وه‌ له‌ مانگى نۆڤه‌مبه‌رى 2016وه‌ تا ئێستا ئه‌وه‌ یه‌که‌م جاره‌ ده‌میرتاش به‌ شێوه‌یه‌کى ئاشکرا به‌شدار ده‌بێت و ده‌رده‌که‌وێت.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin