Smiley face
Smiley face
Smiley face

لەبارەی سێ تەرمەکەی کەرکوک هەپەگە ڕوونکردنەوە دەدات

2017-12-30 13:59:58



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگەی کەرکوک- مەخمور، لەبارەی هەندێک هەواڵی ناڕاست کە لە ڕاگەیاندنەکانی باشوری کوردستاندا بڵاوبوونەتەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

ماوەیەک لەمەوبەر لە ژمارەیەک ڕاگەیاندنی باشوری کوردستان هەواڵێک بڵاوکرابووە کو گوایە تەرمی سێ گەریلای هەپەگە لە بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان - پ.د.ک لە شاری کەرکوک دۆزراوەتەوە، فەرماندەیی هەپەگەی کەرکوک-مەخمور ئەو هەواڵەی بەدرۆخستەوە و ڕاگەیەندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەواڵێک لە هەندێک لە ڕاگەیاندنەکانی باشوری کوردستان و هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە، کە تێیدا زانیاری لە بارەی هێزەکانی هەپەگەوە بڵاوکرابووەوە، لەو هەواڵەدا بەبێ بنەما بانگەشەی ئەوەکرابوو، کە تەرمی سێ گەریلا لە کەرکوک دۆزراوەتەوە، ئێمە بە ڕایگشتی ڕادەگەیەنین، کە ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستیی و بە مەبەستی نانەوەی ئاژاوە لە ڕایگشتی دا بڵاوکراوەتەوە.

 

لە کۆتاییشدا ڕاگەیەندراوە: ئێمە ئاگامان لەو ڕاگەیاندنانەیە و جارێکی دیکە داوا لە گەلەکەمان دەکەین، کە باوەڕ بەو هەواڵانە نەکەن.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin