ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر
ئاسایشی پارتی لە ھەولێر ژمارەیەک کادیری یەکێتی لەسەر نووسینی بابەتی ڕەخنەیی دەستگیکرد.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ ڕۆژنیوز، شەوی ڕابردوو لە سنووری شاری هەولێر ئاسایش ژمارەیەک کادیری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان-ی لە کۆمیتەی دارەتوو-ی شاری هەولێر دەستگیردووە، کە لێپرسراوی کۆمیتەکەشی لەناودایە.
سەبارەت بە هۆکاری دەستگیکردنەکەش، سەرچاوەکە، وتی: لەسەر نووسینی چەند بابەتێکی ڕەخنە ئامێز بووە لەم دەسەڵاتە لە تۆڕۆ کۆمەڵایەتی فەیسبوک سەبارەت بە ئەم قەیرانانە و پشتگیرکردنی خۆپیشاندانەکانی ھەرێمی کوردستان.
سەرچاوەیەکیش لە مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حزبەکەمان پەیوەندی بە بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشەوە کردووە و لە وەڵامدا پێیان راگەیاندووە، کە تاکو ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە و تا دۆخەکە ئارام نەبێتەوە ئازاد ناکرێن.
جێگای ئاماژەیە لە ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی ناڕەزایی لە هەرێمی کوردستان سەری هەڵداوە و هاوڵاتیان ڕۆژانە دەڕۆنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایی دژی حکومەت دەردەبڕن، بەڵام لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک ئەو ناڕەزایەتییانە رێگریی لێکرا و تەنیا لە شارۆچکەی کۆیە و شارەدێی تەقتەق لە دوو رۆژی سەرەتا خۆپیشاندان کرا، لە شارەدێی ڕواندزیش ڕۆژی یەکەم ڕێکخەرانمی خۆپیشاندان دەستگیکران و ڕێگا بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان نەدرا.
ش.ف