Smiley face
Smiley face
Smiley face

ھەفتەی داھاتوو گۆڕان خۆی یەکلایی دەکاتەوە

2017-12-12 19:33:19



ڕۆژنیوز - قەرچوغ ئەنوەر

 

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، کە لە سەرەتای ھەفتەی داھاتوودا، بزووتنەوەی گۆڕان خۆی یەکلایی دەکاتەوە لەوەی بەم شێوەیەی ئێستا لە حکومەت بمێنێتەوە یاخود ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆی ڕابگەیەنێت، ئاشکراشیکرد:"زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانیش فشاریان دروستکردووە، بۆ ئەوەی گۆڕان ببێتەوە ئۆپۆزسیۆن".

 

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"ڕۆژی شەممەی داھاتوو بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە و دوایین بڕیار لەسەر کاری سیاسی خۆی دەدات".

 

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکرد، کە زۆرینەی لایەنگران و دەنگدەرانیان لە سیاسەتی ئێستای بزووتنەوەکەیان ڕازی نین، دەشڵێت:"زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانیش فشاریان دروستکردووە، بۆ ئەوەی گۆڕان ببێتەوە ئۆپۆزسیۆن".

 

ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، وتیشی:"چوونەوەی تیمی حکومی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ سەر کارەکانیان ھیچ سودی نییە، چونکە ئەم حکومەتە ئیفلاس بووە و سەرجەم داھاتی چەندین ساڵەی ئەم ھەرێمە لە لایەن یەکێتی و پارتییەوە لەژێرزەمینەکان گلدراوەتەوە، ھەر بەم هۆیەشەوە ناتوانرێت ژیان و گوزەرانی خەڵک باش بکرێت".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin