Smiley face
Smiley face
Smiley face

ماکرۆن و عەبادی لە کۆبوونەوەدان

2017-12-12 15:21:56



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆشکی ئیلیزێ-ی فەرەنسا لە کۆبوونەوەدان.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی حەیدەر عەبادی، کە کاتژمێرێک بەر لە ئێستا بڵاویکردووەتەوە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی ئیلیزێ پێشوازیی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و لەکۆبوونەوەدان.

 

جێگای ئاماژەیە، لەدوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی باشوری کوردستان لە ٢٥ی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ و گەورەبوونی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، ئەمە دووەمین سەردانی عەبادییە بۆ فەرەنسا و کۆبوونەوەی لەگەڵ ماکرۆن، کە لەم نێوەندەدا فەرنسا ڕۆڵی نێوەندگیریی دەبینێت.

 

 

ش.ف

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin