Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئاراس شێخ جەنگی: لەبەردەم کەناڵەکان زانیاری لەسەر لەدەستدانی کەرکوک ئاشکرادەکەم

2017-12-12 13:08:08



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

ئاراس شێخ جەنگی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ناردووە ڕایدەگەیەنێت، کە ئامادەیە لە پەخشی ڕاستەوخۆی کەناڵەکان زانیاری ورد لەسەر لەدەستدانی کەرکوک و ١٦ی ئۆکتۆبەر بخاتەڕوو.

 

ئەمڕۆ، ئاراس شێخ جەنگی،  کادیرى پێشکەوتووى یەکێتى و برازای جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی کۆچکردووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"بەداخێکی زۆرەوە هێشتا ئەو قسەڵۆک و وتی وتیانە هەر ماون کە گوایە لەدەستدانی کەرکوکی خۆشەویست و ناوچەکانی تری کوردستان بەهۆی (خیانەت) و ڕێکەوتنی نهێنی یەوە بووە لەگەڵ هێزە عێراقی و ئێرانی-یەکان".

 

ئەوەش هاتووە:"لەبەرئەوەی بەندە هەندێک زانیاری گرنگ و وردم لایە دەربارەی ئەو کارەساتە، لەڕێ‌ ی ئەم نامەیەوە ئێوە و هەموو خەڵکی کوردستان ئاگادار دەکەمەوە، کە ئامادەم بێم لەبەردەمی ئێوەی بەڕێزدا و بە ئامادەیی تێکڕای دەزگا ڕاگەیاندنەکان هەموو ڕاستیەکان سەبارەت بەو بابەتە ئاشکرا بکەم، بەمەرجێک دانیشتنەکە کراوە بێت و ڕاستەوخۆ پەخش بکرێت،‌ بۆئەوەی کۆتایی بهێنرێت بەم درۆ و دەلەسانەی کە جگە لە چەواشەکردنی ڕای گشتی هیچ مەبەست و مەرامێکی نییە".

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە:" چاوەڕێ‌ ی وەڵامی بەڕێزتانم(پەرلەمانی هەرێمی کوردستان) لەگەڵ رێزی بێ‌ پایانمدا".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin