Smiley face
Smiley face
Smiley face

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل باکوری غەزە بۆردومان دەکەن

2017-12-12 12:43:13



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل باکوری غەزەیان بۆردومان کرد، ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، کە بۆردومانەکە وەڵامێکە بۆ هاویشتنی موشەک لە غەزەوە بۆ ئیسرائیل.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی تەلەفزیۆنی فەلەستین ئەلئان، سوپای ئیسرائیل بنکە سەربازییەکانی حەماسی لە باکوری غەزە کردووەتە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی.

 

ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، کە بۆردومانەکە وەڵامێکە بۆ هاویشتنی موشەک لە فەلەستینەوە بۆ ئیسرائیل، کە لەلایەن سیستمە دژەموشەکییەکانی ئیسرائیلەوە پوچەڵ کراوەتەوە،

 

جێگای ئاماژەیە، کە دوێنێش چەند بنکەیەکی حەماس لە باشوری غەزە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کرا.

 

ڕاگەیەندراوە، کە هێزە فەلەستینییەکان لە وەڵامی ئەو بۆردومانەدا بە فوزە خاڵە سەربازییەکانی ئیسرائیلیان لە ناوچەی خیلاف خەزا کردووەتە ئامانج.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin