Smiley face
Smiley face
Smiley face

شەڕڤانان شارۆچکەی سوێدانی دێڕەزۆریان ڕزگارکرد

2017-12-12 12:24:43



ڕۆژنیوز - دێرەزۆر

 

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات شارۆچکەی سوێدانی سەربە دێرەزۆریان لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکرد.

 

ئەمڕۆ لە ٩٤-ەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرەدا، شارۆچکەی سوێدان بەتەواوی لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکرا.

 

شارۆچکەی سوێدان کەوتووەتە دووریی ٢٥ کیلۆمەتریی باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری دێرەزۆر، شەڕڤانان ماوەی ١٢ ڕۆژ پێشئێستا ئۆپەراسیۆنیان بۆ ڕزگارکردنی ئەو شارۆچکەیە دەستپێکرد، سەرئەنجام ئەمڕۆ ئەو شارۆچکەیە بەتەواوی ڕزگارکرا.

 

لە ئەنجامی شەڕی ١٢ ڕۆژە بۆ ڕزگارکردنی شارۆچکەکە، ٢٧٣ چەتەی داعش کوژراون کە لاشەی ٥٧یان کەوتووەتە دەست شەڕڤانانەوە.

 

شەڕڤانان هەروەها لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا دەستیان بە سەر چوار ئۆتۆمبێلی دۆشکەلەسەر، چوارئۆتۆمبێلی سەربازی، پێنج هاوەن، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو و ژمارەیەکی زۆر لە چەک و تەقەمەنییەکانی چەتەکاندا گرت.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin