Smiley face
Smiley face
Smiley face

کشانەوەی بەشێک لە هێزە ڕوسییەکان لە سوریا دەستیپێکرد

2017-12-12 08:52:54



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

پاش ئەوەی دوێنێ ڤیلادیمیر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە سەردانێکی کوتوپڕدا بۆ سوریا کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ڕوسیای لە سوریا ڕاگەیاند، لە شەوی ڕابردووەوە چوونەدەرەوەی هێزە ڕوسییەکان دەستیپێکرد.

 

سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگریی ڕوسیا شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند، کە چوونەدەرەوەی بەشێک لە هێزە ڕوسییەکان لە سوریا دەستیپێکردووە.

 

شۆیگۆ ڕایگەیاند، کە دیار نییە کشانەوەی هەموو هێزەکان چەندە دەخایەنێت و پەیوەندیی بە دۆخی سوریاوە هەیە.

 

پوتین دوێنێ لە بارەگای ئاسمانیی حمەیمیم دا لەلایەن بەشار ئەسەدەوە پێشوازی لێکرا، پوتین ڕایگەیاند، ئەگەر جارێکی دیکە تیرۆریستەکان سەرهەڵدەنەوە، هێرشی وا دەکەینە سەریان، کە نموونەکەیان نەبینیبێت.

 

هەروەها ڕاشیەگیاند، کە ڕوسیا بە نیازە لەگەڵ ئێران و تورکیا پرۆسەی ئاشتی لە سوریادا بە ئەنجام بگەیەنێت.

د.خ

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin