Smiley face
Smiley face
Smiley face

دهۆک، تاکور زەردەشتی ئازادکرا و وردەکارییەکان بۆ ڕۆژنیوز ئاشکرادەکات

2017-12-11 15:58:13



ڕۆژنیوز – سۆران حسێن

 

کازم شوکری، ناسراو بە تاکور زەردەشتی، کە لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیرکرابوو ئازادکراو، وردەکارییەکانی دەستگیرکردنی بۆ ڕۆژنیوز دەگێڕێتەوە.

 

٦ی ئەم مانگە، تاکور زەردەشتی لە ناو شاری دهۆکدا لە لایەن ئاسایشی دهۆکەوە دەستگیرکراو کەمێک لەمەوبەر ئازادکرا.

 

دوای ئازادکردنی، تاکور زەردەشتی بۆ ڕۆژنیوز دواو، وتی:"من لە ناو شاری دهۆکدا بەشێوازێکی زۆر توندو ناشیرین لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە دەستگیرکرام و برامە ئاسایش، منیش لە بەرامبەردا لەسەرەتاوە مانگرتنم لە خواردن ڕاگەیاند، بەڵام دواتر بەهۆی کەمبوونەوەی فشارەکان لەسەرم، مانگرتنەکەم شکاند".

 

تاکور زیاتر دواو وتی:"من پۆلیسم لە بنکەی مەشق و ڕاهێنان لە سلێمانی و ١٧ ساڵ خزمەتم هەیە، پێشتر ئاسایشی دهۆک داوایانکردبووم، بەڵام من کەسێکی سەربە حکومەتم و فەرماندەکەم ڕێگای پێنەدام بچمە ئاسایشی دهۆک".

 

تاکور ئاماژەی بەوەشکرد:"من ئەندامی هیچ حزبێک نیم، مرۆڤێکی ئازادم و دەمەوێت ئازادی بژیم و منەتم بە هیچ حزبێک نییە، بەڵام بێگومان لایەنگری پەکەکەم و هزری ڕێبەر ئاپۆم قبوڵە".

 

ناوبراو باسی لەوەکرد، کە ئەو بەهۆی دۆخی ناو هەرێمی کوردستانەوە ماوەیەکە بیدەنگەو، ئەمەشی وت:"ئەوان نەک بێدەنگی منیان بە باش نەزانییەوە، بەڵکو وەک هەلێک بینیویانە، بۆیە لەمەودا بەهیچ شتێک بێدەنگ نابم".

 

لەوەڵامی ئەو تۆمەتانەی کە پێی دەستگیرکراوە، تاکور وتی:"زیاتر لە ١٥ ماددەیان دابوویە پاڵم، بۆ نمونە، دەیانوت تۆ بەردەوام لە پێشی هەمووانەوەی بۆ سیمینارەکان و خەڵک کۆدەکەیتەوە، هەروەها بانگەشە بۆ پەکەکە دەکەیت، وە تۆمەتی سەرەکیشیان چالاکییەکانم بووە بۆ شەهیدی ڕۆژنامەنووس وەدات حسێن، چونکە دەیانوت تۆ ئێمەت تۆمەتبارکردووەو شیعرو دروشم دژی ئیمەو حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێیتەوە".

 

دەربارەی هەڵسوکەتی ئاسایشی دهۆک بەرامبەری، تاکور زەردەشتی، وتی:"ڕۆژی یەکەم زۆر خراپ و توندبوون لەگەڵمدا، ڕۆژی دووەم چەندین لێکۆڵینەوەیان لێکردم، بەڵام دواتر کە ڕاگەیاندنەکان پێیان زانین، ئەوانیش هەڵسوکەوتیان گۆڕا بەرامبەرم و نەرمییان نواند".

 

تاکور سوپاسی ڕۆژنیوزی کرد کە هەر لەسەرتای دەستگیرکردنییەوە ئاگاداری دۆسییەکەی بووەو وتیشی:"ڕۆژنیوز و هەڤاڵانم لە دهۆک و ڕاگەیاندنەکانی دیکەو چالاکوانان نەبوایە، ئازادبوون زۆر زەحمەتبوو".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin