Smiley face
Smiley face
Smiley face

کاریگەریی قەیران لەسەر مرۆڤ نیشان دەدرێت

2017-12-11 15:34:00



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

لە پێشانگایەکی شێوەکارییدا لە شاری هەولێر کاریگەیی قەیران لەسەر مرۆڤ نمایشکرا.

 

ئەمڕۆ لە ھۆڵی میدیای شاری ھەولێر، محەمەد فەتاح، هونەرمەندی شێوەکار، ١٥ هەمین پێشانگای تایبەتی شێوەکاریی کردەوە و ٦٠ تابلۆی بە شێواز و قەبارەی جیاواز نمایشکرد و پێشانگاکە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

 

محەمەد فەتاح، بە ڕۆژنیوزی وت: تابلۆکانم گوزارشت لە گۆڕانکارییەکانی مرۆڤ و کاریگەریی قەیرانەکانی ئێستا لەسەر مرۆڤ دەکات.

 

 

ھونەرمەندی شێوەکار محەمەد فەتاح لەساڵی ١٩٦٥ لەشاری سلێمانی لەدایک بووە و لەساڵی ١٩٨٥ پەیمانگا و ٢٠٠٩ زانکۆی ھونەرەجوانەکانی تەواوکردووە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin