Smiley face
Smiley face
Smiley face

موقته‌دا سه‌در: ده‌بێت سه‌رایا سه‌لام و حه‌شدى شه‌عبى بچنه‌ ناو سوپاى عێراقه‌وه‌

2017-12-11 10:59:52



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکى ڕه‌وتى سه‌در ڕایگه‌یاند، دەبێت چه‌کدارانى سه‌رایا سه‌لام و حه‌شدى شه‌عبى ناوچە ڕزگارکراوەکان ڕادەست بکەن و بچنه‌ ناو سوپاى عێراقه‌وه‌.


به‌یانى ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکى ڕه‌وتى سه‌در له‌ شارى نه‌جه‌ف-ه‌وه‌، لێدوانێکى ته‌له‌فزیۆنى بڵاوکرده‌وه‌ و داواى کرد، که‌ سه‌رایا سه‌لام و حه‌شدى شه‌عبى بچنه‌ ناو سوپاى عێراقه‌وه‌ و ببنه‌ به‌شێک له‌ هێزه‌کانى ده‌وڵه‌ت.


سه‌در باسى له‌وه‌ کرد، که‌ هێزه‌کانى سه‌رایا سه‌لام ته‌نها له‌ سامه‌ڕا بمێننه‌وه‌، "ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى سامه‌ڕا ناوچه‌یه‌کى پیرۆزه‌ و هه‌سیاره‌".


سه‌در داواشى کرد، که‌ ده‌بێت حکومه‌ت هاوکارى که‌سوکارى شه‌هیده‌کان بکات و هه‌لى کار بۆ ئه‌و چه‌کدارانه‌ش دابین بکات که‌ ناچنه‌ ناو سوپاوه‌.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کرد، که‌ نابێت سه‌رکرده‌کانى حه‌شدى شه‌عبى به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بکه‌ن.


سه‌در ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ده‌بێت حکومه‌تی عێراق ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵکاران ببێته‌وه‌ و ده‌بێ عه‌بادی ده‌ستبه‌جێ گه‌نده‌ڵکاران سزابدات.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin