Smiley face
Smiley face
Smiley face

سه‌رۆکى ڕوسیا سه‌ردانى تورکیا ده‌کات

2017-12-11 09:05:02



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆکى ڕوسیا سه‌ردانى تورکیا ده‌کات، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بانگهێشتى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى کۆمارى تورکیا.


میدیاکانى تورکیا بڵاویان کرده‌وه‌، که‌ ئه‌مڕۆ ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆکى ڕوسیا سه‌ردانى تورکیا ده‌کات و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کۆده‌بێته‌وه‌.


به‌پێى میدیاکانى تورکیا، پوتن و ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر چه‌ند کێشه‌یه‌کى هه‌رێمیى و جیهانیى قسه‌ ده‌که‌ن، که‌ له‌ ناویاندا بارودۆخى قودس و ڕه‌وشى دوایى سوریا هه‌یه‌.


ڕۆژى پێج شه‌ممه‌ى ڕابردوو ٧ى مانگ، پوتن و ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندیه‌کى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا و بۆچوونیان ئاڵۆگۆڕ کرد له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ى تره‌مپ، که‌ قودسى به‌ پایته‌ختى ئیسرائیل ناساند.


دواهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ى نێوان ئه‌ردۆغان و تره‌مپ ڕۆژى ٢٢ى نۆڤه‌مبه‌ر بوو له‌ شارى سوچى له‌ ڕوسیا، که‌ هه‌رسێ وڵاتى ڕوسیا و تورکیا و ئێران له‌سه‌ر بارودۆخى سوریا کۆبونه‌وه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin