Smiley face
Smiley face
Smiley face

سەرۆکی پەرلەمان: ئه‌م حکومه‌ته‌ بەهیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانێت دژی گه‌نده‌ڵی بووه‌ستێته‌وه

2017-12-10 21:12:26



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، فه‌ساد له‌ هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتووەته‌ ترۆپکی تێکدانی کۆی ژیانی سیاسی، ئابووری و ئه‌منیی هه‌رێم، به‌ ڕاده‌یه‌ک که‌ ئێستا مافیاکانی گه‌نده‌ڵی حوکمی هه‌رێم ده‌که‌ن، دەشڵێت:"ئه‌م حکومه‌تەی ئێستا‌ بەهیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانێت دژی گه‌نده‌ڵی بووه‌ستێته‌وه".

 

ئەمشەو، د.یوسف محمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لە پەڕەی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بەبۆنەی ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

 

لە پەیامەکەدا، د.یوسف محەمەد سادق، ڕایگەیاندووە:"فه‌ساد له‌ هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتووەته‌ ترۆپکی تێکدانی کۆی ژیانی سیاسی، ئابووری و ئه‌منیی هه‌رێم، به‌ ڕاده‌یه‌ک که‌ ئێستا مافیاکانی گه‌نده‌ڵی حوکمی هه‌رێم ده‌که‌ن".

 

دەشڵێت:"گه‌نده‌ڵی له‌ کوردستان نه‌ک ته‌نها بووه‌ته‌ هۆی به‌هه‌ده‌ردانی ده‌یان ملیار دۆلاری سامانی گشتی، به‌ڵکو بووه‌ته‌ هۆی نغرۆکردنی ئابووری هه‌رێم له‌ قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌کیی".

 

هەر لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، جەختیشی کردووەتەوە:"ئه‌رک و جه‌نگی سه‌ره‌کیی و هه‌نوکه‌یی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ گه‌نده‌ڵی نه‌گلاون، ڕێبه‌رایه‌تی کردنی خه‌ڵکی کوردستانه‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مافیاکانی گه‌نده‌ڵی به‌ هه‌موو شێوازێک، پشتیوانیی هه‌ر هه‌وڵێکی ناوخۆیی و عێراقیش ده‌که‌ین له‌ شه‌ڕی دژی گه‌نده‌ڵی".

 

یوسف محەمەد، دەشڵێت:"له‌ هه‌ر شوێنێک له‌ دونیادا بکرێت ده‌بێت به‌دوای گه‌نده‌ڵکارانی هه‌رێم و به‌دادگایی گه‌یاندنیان بچین ماده‌م له‌ هه‌رێمدا ئه‌م کاره‌ ئه‌سته‌م بێت.

 

سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، پێشی وایه:" ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانێت دژی گه‌نده‌ڵی بوه‌ستێته‌وه‌ و چاکسازی بکات، چونکه‌ به‌شێکی زۆریان خۆیان له‌ گه‌نده‌ڵی گلاون، حکومه‌ت خۆی به‌رپرسیاره‌ له‌ به‌هه‌ردانی سامانی گشتی".

 

لەکۆتایی پەیامەکەیدا، یوسف محەمەد، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ڕاشیگەیاندووە:"ئه‌و ئیلتیزامه‌ گه‌وره‌ ئابوورییانه‌ی ئه‌م حکومه‌ته‌ له‌سه‌ر گه‌لی کوردستان دروستیکردووه‌، هه‌رگیز پێی جێبه‌جێ ناکرێت، بۆیه‌ باشترین کارێک که‌ ئه‌م حکومه‌ته‌ بیکات داننانه‌ به‌ شکست و، هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاری و وازهێنانه".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin