Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕۆحانی: دەتوانین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سعودیە دەستپێبکەینەوە

2017-12-10 20:03:50



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: ئەگەر سعودیە واز لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل بهێنێت و بۆردوومانەکانی لە یەمەن بوەستێنێت، ئەوا ئێمە کێشەی دیکەمان لەگەڵ سعودیە نییە و دەتوانین پەیوەندییەکان دەستپێبکەینەوە.

 

ئەمڕۆ، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران، لە وتارێکدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی پێشکەشکرد.

 

حەسەن ڕۆحانی، ڕایگەیاند: ئەگەر سعودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل کۆتایی پێبهێنێت و واز لە بۆردوومانکردنی یەمەنیش بهێنێت، ئەو کاتە هیچ کێشەیەک لەنێوان-ماندا نامێنێت و دەتوانین پەیوەندییەکی باشیشمان هەبێت.

 

ڕۆحانی، وتیشی: بۆ هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە پابەندین بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ جیهاندا و پەشیمان نابینەوە لەو بەڵێنانەی کە داومانە، بە پێچەوانەی ئەمریکاوە کە پابەندی بەڵێنەکانی نابێت لەگەڵ هاوپەیمانەکانیدا.

 

هەر لە وتارەکەیدا، سەرۆک کۆماری ئێران، تیشیکی خستەسەر ناساندی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل، لەلایەن ئەمریکا-وە و وتی: ئەو پلانەی ئەمریکا و ئیسرائیل شکستدەهێنێت و ڕۆژێکیش دێت قودس دەکەوێتەوە ژێر دەستی موسڵمانان.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin