Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە پاریس چالاکی بۆ ئازادی ئۆجالان ئەنجامدرا

2017-12-10 19:16:56



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، بۆ زانینی دۆخی تەندروستی و ئاسایشی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

 

ئەمڕۆ، بەمەبەستی شەرمەزاکردنی گۆشەگیری توندی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، هەروەها پشتگیریکردن لە چالاکی مانگرتی بەردەم ناوەندی کۆمیتەی بەرگیریکردن لە ئەشکەنجە-سی پی تی، کە ٤٩ ڕۆژە بەردەوامە، ئەندامانی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە پاریسی پایتەختی فەرنسا، گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

 

لە چالاکییەکەدا، ژمارەیەک پانکارت کە لەسەریان نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان" بەرزکرانەوە، هەروەها سەدان بڵاوکراوە لەسەر سیستەمی ئیمرالی بڵاوکرایەوە.

 

هەر لە چالاکییەکەدا، داوای بەشدارییکردن لە چالاکی مانگرتنی بەردەم کۆمیتەی بەرگیریکردن لە ئەشکەنجە-سی پی تی و پەرلەمانی ئەوەوپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا کرا، کە ماوەی ٤٩ ڕۆژە بەردەوامە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin